کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٤ مامۆستای زانکۆی "کوردستان" لە سنە وەک مامۆستای بلیمەت لە ئاستی جیهاندا هەڵبژێردران

10:56 - 9 خەزەڵوەر 2721

بەپێی لێکۆڵینەوەی زانکۆی "ستەنفۆرد" لە ساڵی ٢٠٢١دا، ١٤ مامۆستای زانکۆی "کوردستان"لە سنە وەک مامۆستای بلیمەت لە ئاستی جیهاندا هەڵبژێردران.

پێشتریش ڕێکخراوی زانستیی "تایمز" بڵاوی کردبووەوە، زانکۆی "کوردستان" لە بواری کاریگەریی باش لە ساڵی ٢٠٢١دا پلەی ٨٠٠-٦٠١ هەیە.

کاریگەریی زانکۆکان بەپێی چالاکیی ئەو زانکۆیانە لە چوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەی سەقامگیری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها بەپێی چوار پێوەری "لێکۆڵینەوە، بەڕێوەبەری، گەشە و ڕاهێنان" هەڵدەسەنگێندرێن.

 زانکۆی "کوردستان" لەنێوان سەرجەم زانکۆکانی ئێران پلەی ١٥، لەنێوان زانکۆکانی زۆرباش پلەی ٧ و لەنێوان زانکۆکانی جیهان پلەی ٨٠٠-٦٠١ی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.