کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستای قوتابخانەی گوندی "چاولکان حاجی" بە زۆرەملێ قوتابییان دەکات بە بەسیج

12:17 - 14 بەفرانبار 2720

لە گوندی "چاولکان حاجی" سەر بە ناوچەی "کەڵاتەرزانـ"ـی سنە، مامۆستای قوتابخانەی ئەو گوندە بە زۆرەملێ قوتابییانی پۆلی یەک هەتا شەشی کردووەتە بەسیج.

دانیشتووانی ئەو گوندە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"یان ڕاگەیاندووە: "مامۆستای قوتابخانەی ئەو گوندە بە ناوی خ.ئەلف وێڕای ژنەکەی،بە زۆرەملێ  قوتابییانی پۆلی یەک هەتا شەشیان کردووەتە بەسیج".

بنەماڵەی ئەو قوتابییانە ڕایانگەیاندووە: "منداڵەکانیان ترسێندراون و بە هەڕەشە و زۆرەملێ کراونەتە بەسیج".

سیاسەتی بەسیجکردنی قوتابییان بۆ سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دەگەڕێتەوە و لەو شەڕەدا هەزاران قوتابی کوژران.