کوردستان میدیا: یەکیەتیی مامۆستایانی ئایینیی مەریوان و هەورامان لە بەرامبەر هێرشی ئەرتشی تورکیه بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوا، بەیانییەیەکیان بڵاو کردەوە و ئەو هێرشەی تورکیەیان مەحکووم کرد و پشتیوانیی خۆیان لە کوردستانی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.
بەشێکی ئەو بەیانییە بەم چەشنەیە:
الحمدللە رب العالمین و الصلاە و السلام علی سیدنا محمد و علی آلە و اصحابه اجمعین
قال اللە تعالی: "یوم لا ینفع الظالمین معذرتهم و لهم و اللعنه و لهم سوء الدار) صدق اللە العظیم
ئەو گەلەی کە بۆ مێژوو دەژی، به خوێنی خۆی مرۆڤایەتی دەنووسێتەوە
ئەو گەلەی پێش مەرگ بکەوێت، سەد جار بکەوێت هەڵدەسێتەوه
گەلی کۆڵنەدەری کورد بە درێژایی خەباتی نەتەوایەتی، سەدان خیانەتی دیوە. ئەمجارەش لە ڕۆژئاوای ڕۆژی خەبات، دژی نەتەوەی کورد، ئەندێشەی قیزەونی داعشیان بەزاند بەڵام شەمشەمەکوێرەکان چاویان بە سەرکەوتنی ئەو میللەتە هەڵنەهات و دیسان پەلاماری ئەو میللەتەیان دا.
لە کوتاییدا ئەو بەیانییەدا هاتووە: "ئێمە یەکیەتیی مامۆستایانی ئایینیی مەریوان و هەورامان لەگەڵ ئەوپەڕی دڵپڕیمان بۆ ئەم دۆخه ناخۆشە، خۆمان بە سەربەرزی مێژوو دەزانین و هەموو کاتێک خۆمان بە براوەی ئەم گۆڕەپانە دەژمێرین. وێڕای ئەمەش هەر سیاسەتێک کە ستەم بەم گەلە ڕەوا ببینێت، ئێمە ئیدانە و مەحکوومی دەکەین و بە ناڕەوای دەبینین".