کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایانی قوتابخانەکان بۆ جارێکی دیکە لە مانگی ڕێبەندان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن

11:42 - 7 رێبەندان 2721

لە درێژەی مانگرتنی سەراسەریی مامۆستایان سەبارەت بە بەڕێوەنەچوونی ''گەڵاڵەی پلەبەندی'' و ''یاسای هاوسەنگکردنی مووچەکان'' بڕیارە بۆ جارێکی دیکە مامۆستایان لە ڕێکەوتی ٩ و ١٠ی ڕێنەندان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە بەرن.

ئەو مانگرتنە لەسەر بانگهێشتی شورای هاوئاهەنگیی یەکیەتیی سێنفیی مامۆستایان بڕیارە لە کوردستان و ئێران بەڕێوە بچێت.

ئەو شوێنانەی کە دیاری کراون مانگرتنی مامۆستایانی لێ بەڕێوە بچیت بریتین لە تاران لەبەردەم مەجلیسی ڕێژیم، لە ناوەندی پارێزگاکان، لەبەردەم ئیدارەی گشتیی پەروەەردە و بارهێنان، لە شارەستانەکان ـلەبەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان.

مامۆستایان بە دروشمی " مامۆستایان یەکگرتوو و سەرکەوتوون" بریاریان داوە هەتا ماف و داخوازییەکانیان دابین نەکرێت بە واز لە مانگرتن ناهێنن.

مانگرتنی مامۆستان بۆ یەکەمین جار لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٧وە بە نەچوونە سەر پۆلەکان دەستی پێ کرد و هەتا ئێستا درێژەی هەیە.