کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایانی قوتابخانەکان لە تاران ناڕەزایەتییان دەربڕی

12:58 - 28 خاکەلێوه 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ئەمڕۆ کاتژمیر ٩:٠٠، مامۆستایانی کورد کە لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات وانە دەڵێنەوە لە تاران لە بەردەم بینای "عەداڵەتی ئیداریی دەوڵەت" کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.

مامۆستایانی قوتابخانەکان بەهۆی نەبوونی عەداڵەت و کەمیی مووچەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بڕیارە مامۆستایان لە بەردەم مەجلسی ڕێژیمی ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دەرببڕن.

لەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا مامۆستایانی شارەکانی دیکەش بەشدارییان کردووە و داوای مافەکانیان دەکەن.