کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخست

12:20 - 3 رەزبەر 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەر مامۆستایانی  شارەکانی ئیلام، کرماشان، مەریوان، سنە و سەقز بۆ دەربڕینیی ناڕەزایەتیی خۆیان لە دۆخی بژیوی و کەمتەرخەمیی ناوەندە پەیوەندیدارەکان بەم مەسەلەوە، لە بەرامبەر نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردە لەو شارانە کۆبوونەوە.

لە دوای بانگەوازی سەرتاسەری بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی گشتگیر لە سەرتاسەری ئێران لەلایەن مامۆستایان کە بەشێک لە شارەکانی تریشی گرتووەتەوە، مامۆستایانی کوردی ئەو چەند شارە هاوکات لەگەڵ شوێنەکانی تر بۆ ڕاگەیاندنی داواکاری و دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر نالەباریی دۆخی بژیوی ژیانیان کۆبوونەوە.

خستنەڕووی داواکاریی مامۆستایان لە ئێران و کوردستان لە چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام لەگۆڕێدا بووە بەڵام تا ئێستا لەلایەن بەرپرسان و ناوەندە پەیوەندیدارەکانەوە وڵامێکی ڕوونییان وەرنەگرتووە.