کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایانی مەریوان بۆ جارێکی دیکە مانیان گرت

12:54 - 18 بانەمەڕ 2722

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایانی شاری مەریوان بەدوای بانگهێشتی ئەنجوومەنی سێنفیی مامۆستایان کوردستان ـ مەریوان بۆ پشتیوانی لە "ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا" و ناڕەزایەتی به بێڕێزی بە مامۆستایان مانیان گرت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار سەرەڕای هەڕەشە و گوشاری بنکە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم مامۆستایان مەرێوان بۆ پشتیوانی لەو دو مامۆستا دەسبەسەرکراوە کوردە لە ئەندامانی هەیئەتی ئەنجوومەنی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان مانیان گرتووە.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی دووشەممە بۆ جارێکی دیکە لەبەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە بۆ پشتیوانی لەو دوو مامۆستایە و بێڕێزی بە مامۆستایان کۆبوونەوەی ناڕيزایەتی بەڕێوە دەبەن.

مامۆستایانی مەریوان لەسەر بانگهێشتی ڕۆژی هەینی ئەنجوومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان مانیان گرتووە.