کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەک قوتابییەکی کوێر کرد

17:47 - 3 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: قوتابییەک به هۆی لێدانی مامۆستاکەی بینایی خۆی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، قوتابییەکی یەکێک لە قوتابخانەکانی تاران، بە هۆی لێدانی مامۆستاکەی بینایی خۆی لە دەست دا و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

پزشکان ڕایانگەیاندووە، ئەو قوتابییە بە هۆی ئەوەی کە بە توندی زەربەی پێ گەیشتووە، بینایی خۆی لە دەست داوە و کوێر بووە.

بنەماڵەی ئەو قوتابییە ڕایانگەیاندووە، بە هۆی ئەوەی کە منداڵەکەمان لە قوتابخانە بیری لای  وانەوتنەوەی مامۆستاکەی نەبووە؛ مامۆستاکەی بە توندی لێی دەدات و لە ئەنجامدا چاوەکانی کوێر دەبن.

بەپێی ڕاپۆرتی پزشکان، گلێنە و ڕشکێنەی چاوی ئەو قوتابییە به هۆی لێدان بریندار بووە.

بەپێی مادەی ٧٧ی ئایینامەی ئینزباتیی قوتابخانەکان؛ هەر چەشنە تەمێکردنێک وەک بێڕێزی و هەتا دوایی قەدەغەیە.