کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەک لە قوتابییەکی خۆی داوە و برینداری کردووە

11:35 - 23 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: قوتابییەکی یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری دێهلوڕان، لەلایەن مامۆستاکەیەوە لێی دراوە و به‌سەختی بەریندار بووە.

ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی سەرماوەز، یەکێک لە مامۆستاکانی قوتابخانەی "مودەڕسـ"ـی شاری دێهلوڕان، هەڵیکوتاوەتە سەر یەکێک لە قوتابییان و بە هاویشتنی کورسی بۆ نێوچاوانی ئەو قوتابییە، تووشی برینی قوڵی کردووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کردووە.

کاتێک باوکی ئەم قوتابییە ئاگادار دەکرێتەوە، بەهۆی گوشاری ڕۆحی و دەروونییەوە تووشی نەخۆشیی لەناکاوی مێشک بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای ئیلام خەوێندراوە.

لە ئێراندا ڕووداوی لەم چەشنە لە قوتابخانەکاندا زۆر ڕوو دەدات، بەڵام هیچ کەس و لایەنێکی پەیوەندیدار خۆیان بە بەرپرسیاری ئەم هەڵسوکەوتە نەشیاوانە نازانن.