کوردستان میدیا: ئیدارەی ئیتیلاعاتی بۆکان، مامۆستایەکی قوتابخانەکانی شاری بۆکانی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتیلاعات کردووە و بە بێ هیچ تۆمەتێکی دیاریکراو دەسبەسەر کراوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی موکریان و لەزاری کەس و کاری مەولوود خونچەزەرد، مامۆستای زمانی عەرەبی لە قوتابخانەکانی بۆکان، لەلایەن ئیدارەی ئیتیلاعاتەوە بانگهێشت و پاشان دەسبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هیچ هۆکار یان هۆکارگەلێک لەمەڕ دەسبەسەر کردنی ئەو مامۆستا کوردە لەلایەن دەزگا قەزاییەکانی شاری بۆکانەوە رانەگەیەنراوە بەڵام دەوترێ نابراو لە پێوەندی لەگەڵ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەم دواییانەی هاووڵاتییانی شاری بۆکان دەسبەسەر کراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا و بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاژانسی کوردپا، مامۆستایەکی قوتابخانەکانی گوندەکانی شاری شنۆ بەناوی عەبدولواحید مەعرووفزادە لە رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوە دەسبەسەر کراوە و پاش ماوەی ٢٠ رۆژ، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست بنەماڵە و کەس و کارەکەیدا نییە.