کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی زانکۆی کوردستان بەهۆی کورۆنا گیانی لەدەست دا

17:34 - 29 جۆزەردان 2720

دوکتور ''ناسر قادری'' ئەندامی لێژنەی زانستی و بژاردەی زانکۆی کوردستان دوای چەند ڕۆژ لە تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

دوکتور ''ناسر'' خەڵکی گوندی '' خۆڕمتای'' سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقزه.

ناوبراو ئەندامی لێژنەی زانستیی کۆلێژی وەرزێڕی لە زانکۆی کوردستان و یەکێک لە خۆشناوترین کەسەکانی ئەو زانکۆیە بوو.

زانکۆی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک گیان لەدەستدانی ناوبراوی پشتڕاست کردووە.

لەو ئاگادارییەی زانکۆی کوردستاندا هاتووە ئەمڕۆ ئەم زانکۆیە یەکێک لە سەرمایە بەنرخەکانی زانستیی خۆی لەدەست دا.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژ‌هەڵات بەشێوەیەکی مەترسیدار تەشەنەی سەندووە و ڕێژەی تووشبووان و قوربانییانی کۆرۆنا بەردەوام بەرز دەبێتەوە.