کوردستان مـــــــــــیدیا: مانگرتنی خه‌ڵکی گوندی ئالمالی، له‌مه‌ڕ فرۆشتنی زه‌وی و زاری خه‌ڵک و ده‌سبه‌سه‌ر کردنی 40 هاووڵاتیی ئه‌و گونده درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، مانگرتنی خه‌ڵکی گوندی ئالمالیی سه‌ربه شاری خۆی، به مه‌به‌ستی ده‌ربـڕینی ناڕه‌زایه‌تی له فرۆشتنی زه‌وی و زاری خه‌ڵکی ئه‌و گونده به دوو که‌س له خه‌ڵکی گوندی باوکانی ئه‌و ناوچه‌یه، درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌کان، خه‌ڵکی ناڕازیی گوندی ئالمالی رێگای پێوه‌ندیی ئه‌و ناوچه‌یان داخستووه و له ئاکامدا 40 هاووڵاتی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
له درێژه‌دا هاتووه، وێڕای گوشاری هێزکانی رێژیم له‌مه‌ڕ شکاندنی مانگرتنی گشتیی خه‌ڵکی ئه‌و گونده، پاش دوو رۆژ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه درێژه‌ی هه‌یه.
خه‌ڵکی گوندی ئالمالی و ناوچه‌که ئه‌و کرده‌وه‌ی رێژیم ــ واته فرۆشتنی زه‌وی و زاری گوندی ئالمالی به دوو که‌سی دیکه‌ی خه‌ڵکی گوندی باوکان ــ به دروست کردنی پێشوی و ئاڵۆزی له ناوچه‌که له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه ده‌زانن.