کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە چەندین شاری ئێران بەردەوامە

12:23 - 27 بانەمەڕ 2722

هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی سەرشەقام و خۆپیشاندانی خەڵک، مانگرتنی چین و توێژە جیاوازەکانیش لە زۆربەی شارەکان بەردەوامە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕ لە تاران، کۆمەڵێک لە شۆفێرانی شیرکەتی ئوتووبووسڕانی، لەبابەت بوونی دەیان کێشە و بەتایبەت کەمیی مووچەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و لە بەردەم ئیدارەی ناوەندیی ئەو شیرکەتە مانیان گرت.

ئەوان داوای بەدواداچوون بۆ خواستەکانی خۆیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە.

هەر ئەو ڕۆژە کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرێبەستیی شیرکەتی نەوت و گازی "هاروون و ماروون" لەبابەت باری خراپی ژیان و دۆخی شێواوی کارییان لە بەردەم بینای ناوەندیی "ناوچە نەوتییەکانی باشوور" بە دانی دروشم، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

هاوکات لەگەڵ ئەو ناڕەزایەتییانە، مانگرتن و ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی ئیلام، تەورێز، ئەهواز، قەزوین، ئەراک، مەشهەد، ئیسفەهان و چەندین شاری دیکە بەڕێوە چوو.