کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی کرێکاران درێژەی هەیە

14:20 - 9 گەلاوێژ 2720

سەرجەم پێرسۆنێلەکانی مەیدانی نەوتیی "ئازادگانی شومالـ"ـی، ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی گەلاوێژ، بەهۆی کەمبوونی حەقدەستەکەیان کە لەلایەن شیرکەتی '' ئێران ئۆفۆقـ''ـەوە دیاری کراوە،  دەستیان لە کار کێشاوە.

بەوتەی کرێکارانی ئەم شیرکەتە، هۆکاری مانگرتنیان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە حەقدەستی پێرسۆنیلی مەیدانی نەوتیی "ئازادگانی شومالـ"ـی، لەلایەن شیرکەتی ''ئێران ئۆفۆق'' زۆر کەم دیاری کراوە.

کرێکارانی ئەم شیرکەتە باس لەوە دەکەن کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، بە دەرهێنانی نەوتی ئەم شوێنە، سەڕەڕای ئەوەیکە سەرچاوە سرووشتییەکانی ئێران بە تاڵان دەبەن، بەڵکوو کەمترین حەقدەستیش بۆ کرێکاران و پێرسۆنێلی ئەم شیرکەتە دیاری دەکەن.