کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی کرێکارانی دەرکراوی پێترۆشیمیی ئیلام بەردەوامە

13:38 - 4 خاکەلێوه 2721

کرێکارانی دەرکراوی پێترۆشیمیی ئیلام بەهۆی بێ وڵام مانەوەی داواکاری و خواستەکانیان لە بەرانبەر پارێزگاریی ئیلام دەستیان داوەتە مانگرتن.

ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوە، کرێکارانی دەرکراوی پێترۆشیمیی ئیلام لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیاندا لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگاریی ئەو شارە دەستیان داوەتە مانگرتن.

ئەوان بەهۆی دابەشکردنی هێزەکانیان لە پاڵاوتنگە و پێترۆشیمی و بیرە نەوتەکانی بیجاڕ و شیرکەتی نەوتی مێهران و دێهلۆڕان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

پێشتریش ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمە، ئەو کرێکارانە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە بەرانبەر باڵاخانەی پارێزگاریی ئەو شارە بەڕێوە بردبوو.

ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانە بەهۆی دۆخی بێکاری، دەرکردنی هەژمارێکی زۆر لە کرێکاران و دۆخی نالەباری بژێویی ژیانیان هاتووەتە ئاراوە.