کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی کرێکارانی هەفت تەپە بەردەوامە

17:35 - 27 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: کرێکارانی نەیشەکەری هەفت تەپە و گرووپی پیشەیی فوولادی خووزستان، سێزدەیەمین ڕۆژ لە مانگرتنەکەی خۆیان تێپەڕ کرد.

ڕۆژی شەممە، ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، کرێکارانی نەیشەکەری هەفت تەپە هاوکات لە گەڵ بنەماڵەکانیان لە بەردەم فەرمانداریی شاری شووشدا کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەم کرێکارانە بە وتنەوەی دروشمی، "برسیمانە، برسی" کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد کە گرتە ڤیدیۆئی و هەروەها وێنە بڵاوکراوەکان پیشاندەری هەبوونی پۆلیسی دژه شۆڕش بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەران لەم شوێنەدان.

غوڵامڕەزا شەریعەتی، پارێزگاری خووزستان، سەبارەت بە هەبوونی هێزە دژە شۆڕشەکان لەو شوێنە وتوویەتی: هیچ دەرگیرییەک لە نێوان کرێکارەکان و هێزە ئەمنییەکاندا ڕووی نەداوە و کەسێک دەستبەسەر نەکراوە؛ ناوبراو لە قسەکانیدا ئاماژەی بە سێ مانگ مووچەی دواکەوتووی ئەم کرێکارانە کردووە.

کرێکارانی هەفت تەپە بەرانبەر بە کێشە چارەسەرنەکراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و خوازیاری وەرگرتنی مووچە وەدواکەوتووەکانی خۆیانن.

کرێکارانی گرووپی پیشەیی فوولادیش بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک لە ڕۆژی ڕابردوودا درێژەیان بە مانگرتنەکەی خۆیان دا.

ناڕەزایەتیدەربڕینی کرێکارەکان لە هەمبەر مووچە نەدراوەکانیان و بە مەبەستی چارەسەرکردنی کیشەکانیان بەردەوامە و هیچ چەشنە هەڕەشە و دەستبەسەرکردنێک تا ئێستا نەیتوانیوە پێش بە داخوازە ڕەواکانیان بگرێت.