کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگی پووشپەڕ، مانگی پرسە و ماتەمینیی خەڵکی کوردستان دەبێت

12:46 - 24 جۆزەردان 2720

بە وتەی چەند پزیشک و پەرستارێکی کوردستان، لە ئەگەری ڕەوتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەم چەشنەیە و ڕەچاو نەکردنی ڕێنوێنییە تەندروستییەکان، مانگی پووشپەڕ، مانگی پرسە و ماتەمینیی خەڵکی کوردستان دەبێت.

بەرپرسێکی ڕێژیمی ئێران لە زانکۆی سنە وتوویەتی: "بەپێی ئەم ڕەوتە و ڕەچاونەکردنی مەودای فیزیکی، نەبوونی دەمامک و سەردان نەکردنی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکان، کارەساتێکی گەورە بەرۆکی خەڵکی کوردستان دەگرێتەوە".

هەروەها بەرپرسانی ڕێژیم لە پارێزگای ئیلام ڕایانگەیاندووە کە چیتر ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا لەو پارێزگایە بڵاو ناکرێتەوە و تەنیا ئاماری تووشبووان و قوربانییانی گشتی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمەوە بڵاو دەکرێتەوە.

بەهۆی تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی دووبارەی کۆرۆنا و بە سیاسیکردنی ئەو بابەتە لەلایەن ڕێژیم و بێکیفایەتیی بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە لەهەمبەر چارەسەرنەکردن و کۆنترۆلنەکردنی کۆرۆنا لە کوردستان، خەریکە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی ڕوودەدات.