کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانۆڕی هێزەکانی ڕێژیم لەنێو شاری بۆکان

14:04 - 2 جۆزەردان 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی"کوردستان میدیا" گەیشتووە هێزەکانی سپای پاسدران بە مانۆڕلێدان و سووڕانەوەیان لەنێو شاری بۆکان دەیانهەوێت خەڵک چاوترسێن بکەن.

ئەو هەوڵەی ڕێژیم دوای ئەوە بووه کە له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی شار و شاخ بە مەبەستی پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵک سەردانی ناوچەکانی مه‌هاباد و بۆکان دەکەن و لەگەڵ هێزە دژە گەلییەکانی ڕێژیمی ئێران تووشی دەرگیری دەبن.

پێوەندیگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری خستووەتە نێو دڵی ڕێژیمەوە، هەر بۆیە ڕێژیمی ئێران بە مانۆڕلێدان و بڵاوکردنەوەی هێزەکانی دەیهەوێت خەڵک چاوترسێن بکات.