کوردستان میدیا: به هۆی مانۆڕی نیزامیی پایگاکانی رێژیمی ئێران له ناوچه‌ی باینگان، دوو شاخی ئه‌و ناوچه‌یه ٣ رۆژه له نێو ئاگردا ده‌سووتێن.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به هۆی مانۆڕی نیزامیی هێزه‌کانی رێژیمی ئێران له دوو پاسگای دڕۆڵه و کلوور له ناوچه‌ی باینگانی سه‌ربه شاری پاوه، شاخه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه سووتێنران.
ئه‌و مانۆره‌ی هێزه‌کانی رێژیمی ئێران بۆته هۆی سووتانی دوو شاخی بێژه‌ڵ و کلوور له‌و ناوچه‌یه و پاش سێ رۆژ ئه‌و ئاگره هه‌ر به‌رده‌وامه و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان هیچ هه‌وڵێکیان بۆ کوژاندنه‌وه‌ی نەداوه.
به‌پێی وته‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه، رێژیمی ئێران دارستان و چیاکانی کوردستان به ئه‌نقه‌ست ده‌سوتێنێت و ئیزن به ئیراده‌ی خۆڕسکی خه‌ڵکیش له‌مه‌ڕ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌کان نادات.
هه‌روه‌ها پێشتریش ٥٠٠ هه‌زار میتر له دارستان و لێڕه‌واره‌کانی سه‌لاسی باوه‌جانی له نێو ئاگردا سووتان و هیچ ناوه‌ندێکی پێوه‌ندیدار خۆی له‌و ئاگردانانه‌دا به وه‌ڵامده‌ر نازانێت.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران