کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانۆڕەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران درێژەی هەیە

11:58 - 11 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: لە دوای ئەوەیکە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران مانۆڕێکی بەڕێوە برد، لە بەشێکی ئەو مانۆڕەدا خەسارێکی زۆری بە ژینگە گەیاند.

مانۆڕی ''بەرەو بەیتولموقەدەس'' لە لایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە لە پارێزگای ورمێ، بە بەشداریی فەرماندەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران و نوێنەری عەلی خامنەیی، بەڕێوەچوو.

شەڕخوازیی ڕێژیمی ئێران لەو مانۆڕەدا ڕەنگی دابووەوە و وەک هەمیشە ئاڵای وڵاتانی ئامریکا و ئیسرائیل لەژێر پێی هێزه نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێراندا بوو.

١٥ هەزار جاش و بەسیجیی ڕێژیم لەو مانۆڕەدا بەشدار بوون.

ئەو مانۆڕەی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شارەکانی ورمێ، میاندوئاو، چاڵدیران، شنۆ، نەغەدە، سەڵماس و چەند شاری دیکەش بەڕێوەچووه.

هاویشتنی تۆپ و خۆمپارە بەشێک لەو مانۆڕە بووە و ئەوش خەسارێکی زۆری بە ژینگە گەیاندووە.

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران زیاتر لەسەر خاڵگەڵیک مانۆڕی بەڕێوە بردووە کە نیشاندەری ئەوەیە ترسێکی زۆری لە ڕاپەڕینی خەڵکی لێ نیشتووە.

چاودێرانی سیاسی، بەڕێوەبردنی ئەو مانۆڕانە بۆ ترسی ڕێژیم لە سەرهەڵدانی خەڵک دەگەڕێننەوە کە لە ئێستادا وڵاتانی لوبنان و عێراقی گرتووەتەوە.