کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماوەی دوو حەوتوویە هێڵی تەلەفۆن و ئینتێرنێتی گوندی "موورانی" لە "پۆلدۆختەر" پچڕاوە

12:03 - 6 رەشەمه 2720

بەهۆی ئەوەی کە کابڵ و دامەزراوەکانی دیکەی موخابرات لە گوندی "موورانی" لە "پۆلدۆختەر'' دزراوە، ماوەی دوو حەوتوویە هێڵی تەلەفۆن و ئینتێرنێتی ئەو گوندەیە پچڕاوە و کێشەیەکی زۆری بۆ دانیشتووانی ئەو گوندە دروست کردووە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قوتابییان بە شێوەی ئانلاین وانەکانیان دەخوێنن و لە ئێستادا بەهۆی پچڕانی هێڵی ئینتێرنێت، قوتابییان تووشی کێشە بوونە.

دانیشتووانی ئەو گوندە ناچارن بۆ خوێندن بە شێوەی ئانلاین بڕۆنە "پۆلدۆختەر" و ئەوەش تێچوویەکی زۆری خستووەتە ئەستۆی دانیشتووانی ئەو گوندە.

دانیشتووانی ئەو گوندە دەڵێن، بەهۆی بێکاری و هەژاری کابڵەکانی بەرق و موخابرات دەدزرێت.

گوندی "موورانی" لە بواری نەوت و گازەوە دەوڵەمەندە، بەڵام پشکی خەڵکەکەی بێکاری و هەژارییە.