کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماوەی دەسبەسەرکرانی یەکێک لە تاوانبارانی ئێعدامەکانی ساڵی ٦٧، لە سوئید درێژ کرایەوە

12:37 - 8 جۆزەردان 2720

لە هەشتمین دانیشتنی دادگایکردنی "حەمید نووری" لە سوئید یەکێک لە تاوانبارانی ئێعدامەکانی ساڵی ٦٧، ماوەی دەسبەسەکرانی ئەو تاوانبارە بۆ چەند مانگی داهاتوو درێژ کرایەوە.

ماوەیەک پێش دادگای ستۆکهۆڵم، حوکمی دەسبەسەرکردنی ''حەمید نووری''، دادیاری دادسەرای گەوهەردەشتی بە تۆمەتی بەشداری لە ئێعدامەکانی هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی دەرکرد.

دوای ئەویەکە "ئیرەج مێسداقی" یەکێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ لە سەفەری حەمید نووری بۆ ستۆکهۆلم ئاگادار دەبێت و بەڵگەی پێویست بۆ دەسبەسەرکردنی ناوبراو کۆ دەکاتەوە؛ حەمید نووری دەسبەر دەکرێت.

نووری یەکێک لە نزیکترین کەسانی ئیبراهیم ڕەئیسی، بەرپرسی ئیستای دەزگای دادوەری ڕێژیمی ئێران بووە.

حەمید نووری، لە کاتی ئیعدامەکانی ساڵی ٦٧ بە ناوی ''حەمید عەباسی '' دادیاری دەزگای دەادوەری ڕێژیمی ئێران لە گەوهەردەشت بووە و لەلایەن سکاڵاکەرانی تایبەتەوە بە دست تێدابوون لە کوشتاری زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی و ئەندام لە هەیئەتی مەرگ تۆمەتبار کراوە.

ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، هەزاران چالاکی سیاسی و کەسانی ئازادیخواز و جیابیر، لە لایەن ڕێژیمی جینایەتکاری ئیسلامیی ئێران لە زیندانەکاندا ئێعدام کران.