کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماوەی چوار ڕۆژە هێڵی تەلەفۆنی گوندی "زووران" لە سەردەشت پچڕاوە

13:06 - 9 بەفرانبار 2720

ماوەی چوار ڕۆژە هێڵی تەلەفۆن لە گوندی "زووران" سەر بە سەردەشت پچڕاوە و دانیشتووانی ئەو گوندە ناتوانن لەگەڵ هیچ کەس پێوەندی بگرن.

خەڵکی ئەو گوندە بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە سەردانی ئیدارەی موخابراتیان کردووە، بەڵام وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

نەبوونی هێڵی ئینتێرنێت و مۆبایل لەو دۆخەی ئێستادا کە کۆرۆنا بەردەوام تەشەنە دەستێنیت بۆ خەڵک و بەتایبەت قوتابییان کێشە دروست دەکات.

هەر ئێستا کێشەی نەبوونی ئینتێرنێت لە زۆربەی گوند و شارەکانی کوردستان قوتابییانی لە خوێندن دوا خستووە.

 پێشتر بەرپرسانی ڕێژیم باسیان لەوە دەکرد، لە ماوەی ساڵانی دواییدا دەسپێڕاگەیشتن بە ئینتێرنێت گەشەی کردووە، بەڵام هەنووکەش زۆربەی گوندەکان لەو خزمەتگوزارییە بێبەرین.