کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڕکەکانی "ئایفۆن، ئادیداس، ڕیباک، نایک و پووما" لە ئێران قەدەغە کران

11:40 - 2 بانەمەڕ 2722

"عەلی خزریان" وتەبێژی ئەسڵی ٩٠ی مەجلیس باسی لەوە کردووە کە هاوردەکردنی موبایلی "ئایفۆن" بۆ ئێران قەدەغە دەکەین و هەتا کۆتایی هاوینی ئەمساڵ بە گشتی پێش بە هاوردکردنی ئەو ماڕکە بۆ ئێران دەگرین.

"حەسەن شوجاعی" سەرۆکی ئەو کۆمیسیۆنە ئەو قسەیەی پشتڕاست کردووەتەوە و وتوویەتی بەپێی قسەکانی ڕێبەر ئێمە پێش بە هاوردەکردنی موبایلی ئایفۆن دەگرین.

دوو حەوتوو پێش هاوردەکردنی موبایلی سەرووی نرخی ٦٠٠ دۆلار بۆ ئێران قەدەغە کرا. هۆکارەشی ئەوە بوو کە ڕێژیم ناتوانێت دراوی هاوردەکردنی ئەو موبایلانە بدات.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی گەشە و بازرگانی ساڵانە ٥٠٠ هەتا ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ هاوردەکردنی ئایفۆن بۆ ئێران تەرخان دەکرێت.

ڕێژیمی ئێران بە بیانووی لۆکس‌بوونی ئەو کاڵایە پێش بە هاوردەکردنی موبایلی ئایفۆن دەگرێت.

جیا لەوەش دادگوستەریی ڕێژیمی ئێران بڕیاری داوە کە لە ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوە بەملاوە ماڕکەکانی "ئادیداس، ڕیباک، نایک و پووما" نابێ بە شێوەی ئانلاین بە خەڵک بفرۆشرێت.

بەپێی ئەو بڕیارە هیچ کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا مافی ئەوەی نییە ئەو ماڕاکانە بفرۆشێت.