کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ماکرۆن" وتوویەتی ئیسرائیل و عەرەبستان دەبێ لە دانووستانەکانی بەرجامدا بەشدار بن

12:28 - 18 رێبەندان 2720

"ئێمانۆئێل ماکرۆن" سەرکۆماری فەرانسە وتوویەتی: "ئامادەم لە دانووستانەکانی نێوان "ئێران وئیسرائیل" ڕاستگۆ و بەرپرسیاریانە بەشداری بکەم".

ناوبراو جەختی کردووەتەوە کە دەبێ "ئیسرائیل و عەرەبستانـــ"ـیش لەو دانووستانەدا بەشدار بن.

"عەباس عێڕاقچی" جێگری سیاسیی وەزارەتی دەروەی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە قسەکانی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لە سەر "وتووێژی زیاتر" پێشوازی کرد.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بڕیارە وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئامریکا و سێ وڵاتی ئورووپایی سەبارەت بە نوێبوونەوەی بەرجام وتووێژ بکەن.

لە دوای کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام یەکیەتیی ئورووپا خۆی بۆ کۆتایی پاش بەرجام ئامادە کرد، هەتا بتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات، بەڵام هەتا ئێستا ئەم هەوڵەی بەرپرسانی ئورووپا جێبەجێ نەکراوە.