کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵخوراوانی سەندووقەکانی بانکی میللیی تاران لە بەردەم ئەو بانکە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

11:49 - 18 جۆزەردان 2722

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە ماڵخوراوانی سەندووقەکانی یەکێک لە شۆعبەکانی بانکی میللی لە تاران لە بەردەم ئەو بانکە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ئەو ماڵخوراوانە لەبابەت دزرانی ئەو پارانە کە بە ئەمانەت لەو سندووقانەدا دایاننابوون ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە و سکاڵایان تۆمار کردووە.

ئەو سەندووقانەی کە دزییان لێ کراوە نزیک بە ١٥٩ سەندووق بوونە.

یەکێک لە ماڵخوراوان وتوویەتی کە دەستڕەنجی زیاتر لە سی ساڵی خۆی لەو سەندووقەدا دانابوو کە لە ئێستادا بە تاڵان براوە.

بانکی میللی بەڵێنیی ئەوەی دابوو کە لە زووترین کاتدا قەرەبووی تەواو بۆ هەموو ماڵخوراوان دەکاتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەوڵێکی نەداوە.