کوردستان میدیا: ماڵپەڕی رۆژنامەی ئاگری سەربە کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وەشانی خۆی دەست پێ کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی رێبەندان ماڵپەڕی رۆژنامەی ئاگری بە فەرمی لەسەر تۆڕی ئینتێرنێت دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
رۆژنامەی ئاگری ساڵی ٢٠٠٣ی زایینی هاتووتە نێو چاپەمەنییە کوردییەکانەوە و هەتا ئێستا ٢٠٠ ژمارەی بە دیالێکتی کرمانجیی ژووروو دەرکردووە.
جیا لە رۆژنامەی ئاگری، رۆژنامەی کوردستان، رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران، تیشک تیڤی، گۆڤاری تیشک و ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وەکوو راگەیاندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران چالاکییان هەیە.
بەردەنگانی ماڵپەڕی رۆژنامەی ئاگری دەتوانن لەژێر ناونیشانیwww.agirimedia.org بابەت و هەواڵە دڵخوازەکانی خۆیان بخوێننەوە.
رۆژنامەی ئاگری رۆژنامەیەکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، هونەری و گشتییە.