کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵپەڕی "هیل": هیچ ڕێگای سێهەمێک بۆ دیپلۆماسی لەگەڵ ئێراندا نییە

18:24 - 14 پووشپەڕ 2721

ماڵپەڕی "هیل" سەر بە کۆنگرەی ئامریکا بڵاوی کردووەتەوە هیچ ڕێگایەکی سێهەم بۆ دیپلۆماسی لەگەڵ ئێراندا بوونی نییە بە بێ ڕێککەوتنێکی خێرای ناوکی، "بایدن" لەگەڵ قەیرانی ناوکی ڕووبەڕوویە و دەتوانێ بەخێرایی ببیتە هۆی شەڕ.

ئەو ماڵپەڕە ڕایگەیاندووە ئەو دۆخە زیادتر لە ئاستی ئاڵۆزە و بە بێ گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی کە تەنیا ڕێگەی بەردەست بۆ "بایدنـ"ـە بۆ وەدیهێنانی بەڵێنەکانی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئێران بۆمبی ناوکی دروست نەکات، دۆخەکە زیاتر لە کۆنترۆڵ دەباتە دەرێ.

ماڵپەڕی "هیل'' هەروەها ڕایگەیاندووە کە بە بێ گەڕانەوەی خێرا بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران، ''بایدن" لەگەڵ هەرەشەی قەیرانێکی ناوکی ڕووبەڕوویە کە بەخێرایی دەتوانێت ببێتە شەڕێکی وێرانکەر، هێچ "ڕێگای سێهەمـ"ـێک بوونی نییە.

بەشێکی بچووک بەڵام دەستڕۆیشتووی دێموکراتەکان، لەوانە سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی سێنا "باب مێنێندێز" لێکدانەوەیان وایە کە 'بایدن" دەبێ بە دوای ڕێککەوتنێکی باشترەوە بێت تا لەبەرگرەوەی بابەتگەلی جگە لە بابەتی ناوکی وەک بەرنامەی مووشەکی بالستیکیی ئێران، پشتیوانی میلیشیا چەکدارەکانی ناوچە و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ بێت.

"هیل" باسی لەوە کردووه: "بەڵام هەروا کە بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکانی ئەم دواییانە ڕوونی کردووەتەوە بەم ڕوانگەیەوە کە "هەموو شتیک یان هیچ شتێک" ئەگەری زۆرە کە هیچ رێککەوتنێک ڕوو نەدات و ئێمە لەگەڵ هەڕەشەی قبووڵ نەکراوی شەڕ لە داهاتوودا ڕووبەڕوو بین".