کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵپەڕی ڕێکخراوی فەرهەنگ و پێوەندیی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێران هەک کرا

13:34 - 13 پووشپەڕ 2722

ماڵپەڕ و ناوەندەکانی ڕێژیمی ئێران یەک بە دوای یەک هەک دەکرێن کە لە نوێترین حاڵەتدا، گرووپێکی سایبێری بە ناوی ''شۆڕش هەتا ڕووخان'' سەر بە ڕێکخراوی ''موجاهیدینی خەڵق'' باسی لەوە کردووە کە ماڵپەڕی ڕێکخراوی ''فەرهەنگ و پێوەندیی ئیسلامیـ''ـی هەک کردووە و دەستی بە ٢٠٠ هەزار فایل و بەڵگەنامە گەیشتووە.

موجاهیدینی خەڵق لە ماڵپەڕی خۆیدا نووسیویەتی کە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی پووشپەڕ، ڕێکخراوی فەرهەنگ و پێوەندی ئیسلامیی ڕێژیم هەککرانی ماڵپەڕەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.

هەر چەند ڕێکخراوی بەناو ''فەرهەنگ و پێوەندیی ئیسلامی'' بە بەشێک له وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامیی ڕێژیم دادەنرێت، بەڵام بەهۆی گرینگیی کاروبارەکانی له ڕاستیدا سەر بە نووسینگەی خامنەییە.

ئەمە نموونەیەکی دیکە  لە دزەکردن لە ناوەندەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە کە کۆمەڵێک لە هێرشە سایبێری و تەقینەوە و کوشتنی مۆرەکانی ڕێژیم لەخۆ دەگرێت و نیشان لە کەلێنی ئەمنییەتیی گەورە لە دەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیم دەدات.