کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵپەڕی ئینتلیجێنس: ئیتلاعات و پاسدارانی ئێران، حیزبی دێموکرات بە مەترسی دەزانن بۆ سەر خۆیان

11:06 - 4 رەزبەر 2721

ماڵپەڕی "ئینتێلیجێنس ئانلاین" کە ماڵپەڕێکی بواری ئەمنییەتییه‌ لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە ئیتلاعات و پاسدارانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەترسییەکی گەورە دەزانن بۆ سەر خۆیان و  ئەم حیزبە کوردییە لە میحوەری هەواڵگریی پاسدارانی ئێراندایە.

لە بەشگەلێک لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە:

ئەو پارتە کوردییەی ئێران (حدکا) کە بۆ کوردستانی عێراق دوور خراوەتەوە و کاتێک پاسداران بە "هەڕەشەیەکی نزیکـ"ـیان (تهدید بالقوه) دەزانێت، بە بەردەوامی لە سنوورەوە هێرشی دەکاتە سەر و دوایین هێرش لە ڕێکەوتی ١٢ی سپتامبردا ڕووی دا.

ئەم حیزبە لە نزیکەوە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی پاسدارانەوە کە "حوسێن تائێب" بەرپرسیەتی، چاودێری دەکرێت. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) کە لە ساڵی ١٩٨٠ـەوە لە سنووری عێراق دوور خراوە، لە ١٢ی سپتامبرەوە کرایە ئامانجی مووشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران. ڕێژیمی ئێران بانگەشەی ئەوەی کرد کە دەزگای هەواڵگریی پاسداران مەترسییەکی نزیکی (بالقوە) ئەو حیزبەی دۆزیوەتەوە.

شەڕی دڕۆنەکان لە ئاسمانی کوردستان

ئەم حیزبە بە شێوەیەکی سیستماتیک لەلایەن سپای ئێرانەوە دەکرێتە ئامانج، بۆ وێنە لە مانگی ئاگوستی ٢٠٢٠ و سپتامبری ٢٠١٨دا. بەڵام ئەمجارەیان کە حیزبی دێموکرات کەوتە بەر هێرش، لە ئامادەباشدا بوو و توانیی پێش هێرشەکە هێزەکانی بڵاوە پێ بکات و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە. "کاوە بەهرامی" بەرپرسێکی ئەم حیزبە ئەوەشی ڕاگەیاند کە حیزبەکەیان چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی تێک شکاندووە  کە نێردرابوون تا جووڵانەوەکە ناچار بە پاشەکشە بکەن.

ئەو دوو لایەنە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا لە ململانێیەکی کراوەدان کە حدکا لەلایەن "هەڵۆکانی زاگرۆس" کە ڕێکخراوێکی سەر بەم حیزبەیە، پشتیوانی دەکرێت.

لەنێوان بەرد و شوێنە سەختەکان

هێرشەکانی ئێران دەستدرێژییەکی نوێن بۆ سەر سەروەریی عێراق کە تا ئێستا ڕۆژانە بە هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر بارەگاکانی "پارتی کرێکارانی کوردستان" زۆر تاقی دەکرێتەوە کە دەبێتە هۆی مەحکوومکردنیان لەلایەن سەرکردەکانی عێراقەوە. "مستەفا ئەلکازمی" سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانێکیدا بۆ تاران لە ١٢ی سپتامبردا، لە وتووێژ لەگەڵ "عەلی شەمخانی" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئەو پرسەی بەرز کردەوە.  بەرپرسی ئاسایشی ئێران بە بێ شەرمانە داوای لە ئەلکازمی (کە خۆی پێشتر سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی عێراق "INIS" بووە) کرد بۆ یارمەتیدانی پاسداران بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. ئەم پەیامە شتێکی تازەی بە ئەلکازمی بەخشی کە نیگەران بێت لە دەستێوەردانی ئێران وەکوو ناوچەکانی دیکە و کاروباری ناوخۆی عێراق.