کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵی خەڵکی چۆمی مەجیدخان لەلایەن ''ناجا''ی میاندوئاووە تاڵان دەکرێت

13:45 - 29 بانەمەڕ 2720

ڕاوڕووت، تاڵان و دەسەڵاتی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر ژیانی خەڵکی کوردستانەوە قورسایی دەکات.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو چەند ماڵیکی خەڵکی ئاوایی ''سەچنار'' سەر بە چۆمی مەجیدخان بە مەبەستی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتیان ڕوودەکەنە کوێستانەکان، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پاسگای ڕێژیم  پێشیان پێ دەگیدرێت.

هێزەکانی ئەو پاسگایە دەست بەسەر مەڕوماڵاتی ئەو خەڵکەدا دەگرن و لەگەڵ خۆیان دەیانبەن.

سەرەڕایی بە دواداچوون و هەوڵی زۆری خەڵکی ئاوایی ''سەرچنار'' و خاوەن ماڵەکان کە ناویان لەلای ''کوردستان میدیا''وە پارێزراوە هەتا ئێستا هیچ وڵامێکیان لەمەڕ پێدانەوەی ئەو ٧٢ سەرە مەڕوماڵتە پێ نەدراوەتەوە.

هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەموو کاتێک لە هەوڵی ڕاوڕووت و تاڵانی خەڵکی کورستان بوونە و لە هەمبەر خەڵکی کوردستاندا لە هیچ کردەوەیەکی دزێودا دەستیان ناپارێزن.