کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵی مامۆستا "حەقیقی" لە بۆکان کرا بە مۆزەی فەرهەنگی

11:42 - 13 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٢ی گەڵاوێژ ماڵی مامۆستا "عەباس حەقیقی" شاعیری ناوداری سەردەمی کۆماری کوردستان و سەرنووسەری گۆڤاری "هەڵاڵە" لە شاری "بۆکان" کرا بە مۆزەی فەرهەنگی.

لە مەڕاسمی کرانەوەی ئەو مۆزەیەدا هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیم ڕێگریان کردووە کە زۆربەی کەسایەتی، شاعیر و نووسەرانی شاری "بۆکان" لەو مەڕاسمەدا بەشداری بکەن.

هۆکاری ئەویکە ڕێژیم ئیزنی نەداوە ئەو کەسایەتییانە لەو مەراسمەدا بەشداری بکەن ئەوەیە کە کاربەدەستان و نوێنەری شاری ''بۆکان" ویستوویانە ئەو مەڕاسمە بە ناوی خۆیان تەواو بکەن.