کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایک پۆمپێئۆ: ئاشتیخوازبوونی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران چیرۆکێکی خەیاڵییە

12:38 - 2 خەرمانان 2720

وەزیری دەرەوەی ئامریکا وتوویەتی: "سەرکۆماری ئامریکا ئیدەعای ڕێژیمی ئێران بە ئاشتیخوازبوونی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێرانی ڕەت کردووەتەوە و هیچ کات ئیجازە نادەین ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی بگات".

ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی، ترامپ و دەوڵەتەکەی چیرۆکی خەیاڵیی ئاشتیخوازبوونی بەرنامە ناوکییەکەی ڕێژیمی ئێرانیان ڕەت کردووەتەوە.

"پۆمپێئۆ" هەروەها نووسیویەتی، پەیامی ئێمە زۆر ڕوونە، هیچکات ڕێگە نادەین گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندا ئازادانە مامەڵەی فڕۆکە، تانک، مووشەک و چەکی دیکە بکات.

هەروەها ناوبراو لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، گەڕاندنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.