کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایک پۆمپێئۆ: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناسەقامگیر دەکات

11:59 - 24 بانەمەڕ 2721

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری پێشووی دەرەوەی ئامریکا لە تویتێکدا بڵاوی کردووەتەوە سازان لەگەڵ ئیران سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لاواز دەکات، بەڵام "دێموکراتەکان نایانهەوێ لەو کێشەیە تێبگەن".

"پۆمپێئۆ" هەروەها باسی لەوە کردووە حیزبوڵڵا و حەماس دەزانن لە شەڕی نێوان "ئیسرائیل و فەلەستین" دەتوانن پارەیەکی زۆر بەدەست بهێنن هەر بەو هۆیەوە هەوڵ دەدەن ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناسەقامگیر بێت لەلایەکی دیکەوە دەیانهەوێ ڕێککەوتنی "ئیبراهیم" و ئەمنییەتی ئیسرائیل لە ناوچەدا لاواز بکەن.

دەوڵەتی پێشووی ئامریکا لە دژبەرانی بەرجام بووە و بە ئامانجی ڕێککەوتنێکی باشتر و دروستکردنی گوشارێکی زۆرتر بۆ سەر ئێران لەو ڕێککەوتنە هاتە دەرێ.