کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایک پۆمپێئۆ: "ئێمە لە ڕێژیمی ئێران خوازیارین لە ئورووپادا مرۆڤەکان نەکوژێت"

18:30 - 9 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە بەرنامەی ڕاستەوخۆدا لەسەر چالشە جیهانییەکان، وتی: "ئێمە شتانێکی سادەمان لە ڕێژیمی ئێران دەوێت؛ ئێمە لە ڕێژیمی ئێران خوازیارین لە ئورووپادا مرۆڤەکان نەکوژێت."

ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕ، پۆمپێئۆ لەسەر سەرەتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئامریکا وتاری پێشکەش کرد و وتی: "گوشاری ئێمە لەسەر ڕێژیمی ئێران، کاریگەریی لەسەر بازاڕی نەوت نەبووە و نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا کەمتر لە کاتێکە کە ئامریکا لە بەرجام هاتە دەرەوە. ئێمە وڵاتانمان ئاگادار کردەوە، کە ئەگەر لە ئێران نەوت بکڕن، تەحریم دەکرێن و سزا دەدرێن. ئەم گوشارانە کاریگەریی لەسەر ڕێژیمی ئێراندا داناوە".

لە بەشێک لەم وتارانەدا پۆمپێئۆ وتی: "ئێمە ١٢ مەرجمان بۆ ئێران داناوە و شتانێکی سادەمان لە ئێران دەوێت. ئێمە داوا لە ئێران دەکەین کە لە پشتیوانیکردنی مرۆڤکوژەکانی حیزبوڵڵا دەست هەڵ بگرێت."

ئەمانە لە حاڵێکدان قاسم سلێمانی، ڕۆژی دووشەممە، ٩ی بانەمەڕ، لە کۆبوونەوەی فەرماندەکانی پولیسی ڕێژیمی ئێراندا، وتوویەتی؛ کە دانوستان لەگەڵ ئامریکادا، تەسلیمبوونە لە هەمبەر دوژمندا و ئێمە بەدڵنیاییەوە ئەم سەرشۆڕییە قەبووڵ ناکەین.