وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باسی لە هێرشی مووشەکی بۆسەر باڵوێزخانەی ئامریکا لە بەغدا و بنکەکانی وڵاتانی هاوپەیمان لەو وڵاتەدا کردووە.
بەپێی زانیارییەکان ناوەرۆکی ئەم پێوەندییە باسکردن لە سەر هێرشە یەک لە دوای یەکەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئامریکا و بنکەکانی هاوپەیمانانا لە خاکی عێراقدا بووە.
ئامریکا داوای لە عێراق کردووە پارێزگاری لە باڵوێزخانەی وڵاتان لە ناوچەی سەوزدا بکات.
"مایک پۆمپێئۆ" لەو پێوەندییەدا هەڕەشەی داخستنی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە عێراقدا کردووە و وتوویەتی بەزەییمان بەکەسدا نایەت .
"ماتیو تۆلەر" باڵوێزی ئامریکا لەپەیامێکی هاوشێوەدا ڕایگەیاندووە: "ئەگەر حکوومەت و هێزە عێراقییەکان لە بەرانبەرئەو هێرشانەدا پارێزگاری لە باڵوێزخانەکان نەکەن، ئامریکا لەو بارەوە هەنگاوی پێویست دەگرێتە بەر".
لەلایەکی دیکەوە "موقتەدا سەدر" لە پێوەندی لەگەڵ ئەو هێرشانەدا ڕایگەیاند هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی وڵاتان دەبێتە هۆی لاوازکردنی عێراق .
بەپێی زانیارییەکان، ئامریکا چاوەڕێی هەڵوێستی کردەیی عێراقە بۆ پاراستنی گیانی باڵوێزەکانی لەو وڵاتە.
لەگەڵ ئەوەیکە "مستەفا کازمی" سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوە کردووە کە چەکی نایاسایی لەو وڵاتە جێگەی نابێتەوە بەڵام میلیشیا چەکدارەکانی بەستراوە بە ڕێژیمی ئێران لە عێراق باڵادەستن و کۆنترۆڵ نەکراون.
ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای گرووپە نیابەتییەکانییەوە هەوڵی شێواندنی عێراق و هێرشکردنەسەرهێزی هاوپەیمانان و بە تایبەتی هێزەکانی ئامریکا دەدات و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی ئامریکا و بەرپرسانی عێراق.