کوردستان میدیا: پاش پەلاماری مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حیزب، جێگری سەرۆکی ئامریکا و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوڕێیانی كوردستان له په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا دژکردەوەیان نیشان دا.
ماڵپەڕی فەرمی کۆشکی سپی لە هەواڵێکدا ئاشکرای کرد مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە تێیدا بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات کرانە ئامانج، مەحکووم کرد و ئەمەی وەک هەوڵێک بۆ هەڕەشەکردن و نانەوەی ناسەقامگیری لە کوردستان وەسف کردووە.
هەروەها تام كمیچ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوڕێیانی كوردستان له په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا له تویتێری خۆیدا نووسیویه‌تی له كارێكی تێرۆریسیدا سپای پاسداران هێرشی كردووەته سه‌ر حیزبێكی سیاسی كورد له عێراق. ئه‌م ڕێژیمە جێگای بڕوا نییه و كه‌نه‌دا ده‌بێت كۆنسولی ئێران له كه‌نه‌دا هه‌ر داخراو بهێڵێته‌وه.
ڕێزدار كمیچ له په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا به ڕه‌سمی داوای له حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووە كه پاڵپشتی حدكا و كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بن.