کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایک پێنس ڕێژیمی ئێرانی هاوشێوەی ئاڵمانی نازی پێناسە کرد

13:19 - 27 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: جێگری سەرکۆماری ئامریکا، دژایەتیی ڕێژیمی ئێرانی لەگەڵ یەهوودییەکانی هاوشێوەی ئاڵمانی نازی لە شەڕی جیهانی دووهەم ناو بردووە.

ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ڕێبەندانی ٩٧ی هەتاوی، مایک پێنس لە کاتی سەردانی بۆ کەمپی ئاشویتس، لە وڵاتی لەهستان باسی لەوە کرد؛ ئێمە لەگەڵ ڕێژیمێک لە تاران بەرەوڕووین، کە وەکوو نازییەکان هەڕەشەی مەرگبار و بێزارکەر لە دژی یەهوودییەکان دەر دەبڕێت.

ناوبراو لە سەردانی کەمپی ئاشویتس پێداگری کردووە، کە هەوڵ بدات ئیرادەیەکی جیهانی ئازاد بە دژی ئەو بێزارییە دڕندانە و هەڕەشە سەرەرۆیانە لە سەردەمی ئێستا بەهێز بکرێت.

لە سەردەمی شەڕی جیهانی دووهەمدا، دوای داگیرکردنی وڵاتی لەهستان لە لایەن ئاڵمانی نازییەوە کەمپی کاری زۆرەملێ ئاشویتس چاک کراوە.