کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایکرۆسافت پلانێک بە دژی ڕێژیمی ئێران دادەنێت

12:36 - 2 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: کۆمپانیای مایکرۆسافت بە مەبەستی پێشگرتن لە هێرشە سایبرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، خزمەتگوزاریی ئەمنییەتی بە وڵاتان پێشکەش دەکات.

ڕۆژی چوارشەممە، ١ی ڕەشەمە، بەرپرسی ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاند: کە ئەو شیرکەتە خزمەتگوزارییەکی نوێی ئەمنییەتی سایبری بە وڵاتانی ئورووپایی دەدات، هەتا کەلێنی ئەمنییەتی پڕ بکاتەوە و موشتەرییەکانی ئەو شیرکەتە لە فەزای سیاسیدا لە هێرشی هەکێرەکان لە ئاسایشدا بن.

لە ماوەی ڕابردوودا، ڕێژیمی ئێران چەندین هێرشی سایبری کردە سەر بانک و ئۆرگانەکانی ئامریکاوە.

ساڵی ٩٦ عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، فەرمانێکی لەژێر ناوی "آتش بە اختیار" دەرکرد، لەو فەرمانەی خامنەییدا هاتبووە: کە ئەرتەشی بە ناو سایبری دەتوانێت هێرش بکاتە سەر هەر شوێنێک کە ئەمنییەتی ڕێژیمی خستووەتە مەترسییەوە؛ هەر بۆیەش ئەو ئەرتەشە بە ناو سایبرییەوە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر یەکیەتیی ئورووپا و ئامریکا چڕ کردووەتەوە.

ساڵی ١٣٩٤یش بەشی ئەمنییەتی سایبریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بڵاوی کردەوه، کە ئەرتەشی سایبریی ڕێژیمی ئێران لە درێژەی هێرشە سایبرییەکانیدا، لە هەوڵی هەککردنی کاناڵی تێلگرامی‌ کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و زانیاریی حیزبی دێموکراتدا بووە.

ئەرتەشی سایبریی ئێران، بەشێک لە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ئەژمار دەکرێت، کە سەرقاڵی چالاکیی تێرۆریستیی لە فەزای سایبریی جیهاندایە و ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی، بۆ چاوەدێریی لە ڕێگای هەک و دەسپێڕاگەیشتن بە زانیاریی گرینگ لە جیهاندا دامەزراوە.