کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"محەممەد باقری" بەڵێنیی لەنێو بردنی ئیسرائیلی بە خەڵک دا

18:06 - 27 رەشەمه 2720

ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمە بەبۆنەی ڕۆژی "پاسدار" ڕێوڕەسمیک بە بەشداری "خامنەیی" و کاربەدەستانی سیاسی و نیزامیی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە چووه و لە ڕێوڕەسمەدا سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم جەختی کردەوە ئیسرائیل لەنێو دەبات.

لەو ڕێوڕەسمەدا پاسداری ڕێژیم "محەممەد باقری" باسی لەنێوبردنی ئیسرائیل کردووە. قسەکانی ئەو پاسدارەی ڕێژیم لە حاڵێکدایە کە ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە دۆخێکی هەستیار دایە.

هەر لەو ڕۆژەدا سەرکۆماری ئیسرائیل لە سەفەری خۆیدا بۆ چەند وڵاتی ئورووپایی ڕاشکاوانە وتوویەتی: "پێویستە دنیا بە یەکدەنگییەوە دژ بە دەستدڕێژییەکانی ڕێژیمی ئیران هەڵوێست بگرێت".

ڕۆژیک دوای ئەو ڕێوڕەسمە "خامنەیی" پاڵپشتیی خۆی لە سپای پاسداران دووپات کردووەتەوە.

خامنەیی تەمەنی ٢٥ ساڵی بۆ ئیسرائیل دیاری کردووە و بەرپرسانی ئەمنییەتی و نیزامیش شوێنکەوتووی ئەو بڕیارەی خامنەیین کە دەبێت ئەو بڕیارەی خامنەیی جێبەجێ بکرێت.

لەو ماوەیەدا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام لە تەپڵی شەڕ دەکوتن و هەڕەشەی شەڕ دەکەن، هەرەرها حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ڕێژیم ڕوو لە وڵاتانی ناوچە و ئامریکا باسی لەوە کردووە شەڕ لەگەڵ ئێران دایکی هەموو شەڕەکانە.