کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"محەممەد جالە" کەسایەتیی نیشتمانپەروەری مەریوان کۆچی دوایی کرد

12:25 - 2 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بە ناوی " محەممەد جالە"، کوڕی کاک "محەممەدکەریم" و خەڵکی شاری "مەریوان"، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "محمەممەد" لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە هاتە گۆڕەپانی خەبات و لە سەرجەم چالاکییەکاندا بەشداریی دەکرد. پاش بەتاڵانبردنی شۆڕش لەلایەن ئاخوندەکانەوە، کەوتە بەر هەڕەشە و گوشاری سیخووڕانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئەو کەسایەتییە تێکۆشەرە لە هەموو چالاکییە کولتووری، ئەدەبی، نیشتمانپەروەری و کۆمەڵایەتییەکاندا بەردەوام بووە و هەتا دواساتەکانی ژیانی باوەڕی بە کورد و دامەزراندنی کیانێکی کوردی بوو، بۆیە لە جێژنی ڕێفراندۆمدا، شیرینیی سەرکەوتنی لەنێو خەڵکدا دابەش دەکرد.

تەرمی نابراو لە مەریوان بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "محەممد جالی " دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.