کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

محەممەد ساڵح سوزەنی، دیوانە شێعرێکی بڵاوکردەوە

12:08 - 29 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: نووسەر و شاعیری کورد، "محەممەد ساڵح سوزەنی"، دیوانە شێعرێکی لەژێر ناوی "سەرتان لێ ئەسێوێ ئەزانم"، بڵاوکردەوە.

"محەممەد ساڵح سوزەنی" شاعیر، نووسەر و ڕەخنەگری کوردی خەڵکی شاری سەقز، نوێترین بەرهەمی خۆی، کە دیوانە شێعرێکە لەژێر ناوی "سەرتان لێ ئەسێوێ ئەزانم"، بڵاوکردەوە.

ئەم دیوانە له‌ چاپخانه‌ی پیره‌مێرد له‌ شاری "سلێمانی" چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ کە بەشێک لە هۆنراوەکانی  ناو ئەم دیوانە بریتین لە: "سەرتان لێ ئەسێوێ ئەزانم، کۆشیعرگەل، درۆ موقەددەسەکان، بە ژمارەی تەلەفوونەکانی عالەم، شیعرەسات، وەهمەکانی ئەشق، تابلۆکانی دەمامەک، چ شار و... هتد".

ئەم هۆنراوانە، شاعیر لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٦ نووسیویەتی و ناوی یەکێک لە هۆنراوەکانیشی لە دیوانەکەی ناوە.

"محەممەد ساڵح سوزەنی"، لە سالی ١٣٣٨ی هەتاوی لە شاری سەقز لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی هەر لە شاری سەقز خوێندووە و پاشان خوێندنی دانشسەرای لە شاری سنە تەواو کردووە. بۆ ماوەی ٨ ساڵ لە شارەکانی سەقز، بانە و قوروە مامۆستا بووە و لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێرانیشەوە دەستی کردووە بە نووسین بە زمانی کوردی لە بوارەکانی: وتار، هۆنراوە و ڕەخنە.