کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

محەممەدعەلی زەم: حەسەن ڕووحانی و شەمخانی لە ئێعدامکردنی ڕوحوڵڵا دەستیان هەبووە

11:41 - 1 سەرماوەز 2721

"محەممە عەلی زەم" باوکی "ڕوحوڵڵا زەم" وتوویەتی: "شورای باڵای ئەمنییەت بە سەرۆکایەتیی حەسەن ڕووحانی و بەڕێوەبەرایەتیی عەلی شەمخانی لە کەسانی یەکەمن کە لە ئیعدامکردنی ڕوحوڵڵا ڕۆڵیان هەبووە".

"زەم" وتوویەتی: "شورای باڵای ئەمنییەت ستادێکی تایبەتی بۆ چاوەدێریی ئامەدنیوز، میدیای ڕوحوڵڵا پێک هێنابوو کە بە وتەی جێگری وەرزیری ئیتلاعات، ئەو ستادە لە ٩ هەتا ١٢ بنکە پێک هاتبوو".

هەروەها ناوبراو زیادی کردووە: "دادگاییکردنی ڕوحوڵڵا تەنیا شانۆیەک بووە و بەر لە ئێعدامکردنی لە دیدارێکم لەگەڵ ڕوحوڵڵا لە بەرچاوی بەرپرسی دۆسیەکەی و مەئمووران و کامێراکانی چاوەدێریدا وتی، چەند ڕۆژ بەر لە دادگاییەکەم بەردەوام ڕاهێنانم پێ دەکەن کە لە دادگادا چی بڵێم و چۆن قسە بکەم".

"ڕوحوڵلا زەم" نیشتەجێی وڵاتی فەرانسە بوو و ساڵی ١٣٩٨ لە سەفەرێک بۆ عێراق، لەلایەن کەسانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و ڕادەستی ئێران کرا و پاش ساڵێک ئێعدام کرا.