کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مریشک لە بیجاڕدا دەست ناکەوێت

11:14 - 25 رەشەمه 2720

لە شاری بیجاڕ مریشکێکی زۆر بەرهەم دێت، بەڵام ئێستا کە بەرەبەری نەورۆزە مریشکفرۆشییەکان مریشکی تێدا نییە و ئەمە خەڵکی تووشی نیگەرانی کردووە.

مریشکدارییەکانی بیجاڕ ڕۆژانە بە شێوەی نێونجی زیاتر لە ٢٠ تۆن مریشک کوشتار دەکەن، بەڵام زۆرینە دەفرۆشرێتە کوشتارگەکانی دەرەوەی پارێزگا و گەڕانەوەیەکیش لە کاردا نییە.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە شاری بیجاڕ ڕۆژانە تەنیا ٥ تۆن مریشکی پێویست دەبێت کە مریشکی کوشتارکراو لەو شارەدا ئەو ڕێژەیە دابین دەکات و زیاتریشە.

دغڵ و دانی پێویستی سەرجەم کێڵگەکانی مریشکداری بە شێوەی سەداسەد بە نرخی دراوی ٤٢٠٠ تمەنی دابین دەکرێت.

نەبوونی بەڕێوەبەریی دروستی ئیدارەکانی "جیهادی کیشاوەرزی، پیشە، کانگا و بازرگانی" بووەتە هۆی ئەوەی کە مریشک لەو پارێزگایە نەمێنێت و پێویستیی ئەو شارە دابین نەکات و تەنانەت نرخی مریشکیش لە بیجاڕ زیاتر لە شارەکانی دەوروبەری بێت.