کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مریشکفرۆشانی سنە مانیان گرت

13:11 - 26 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: مریشکفرۆشانی شاری سنە، بۆ بردنە سەری نرخی مریشک، مانیان گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، مریشکفرۆشانی شاری سنە، بە مەبەستی گرانترکردنی نرخی گۆشتی مریشک مانیان گرتووە و هیچ مریشکێکیان لە دووکانەکانی فرۆشتنی مریشک نەکڕیوە.

مریشکفرۆشەکان ڕایانگەیاندووە: "لە ئێستادا نرخی مریشک بە شێوەیەکە کە ئێمە لە فرۆشتنی، هیچ قازانجێک ناکەین و تەنیا زەرەرمان بۆ دەمێنێتەوە و داوامان کردووە کە ناوەندە پەیوەندیدارەکان نرخی گۆشتی مریشک گرانتر بکات".

دوای ئەو مانگرتنە، نرخی گۆشتی مریشک لە ١٣هەزار و ٦٠٠ تمەنەوە، کراوە بە ١٣ هەزار و ٨٠٠ تمەن.