کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مریشکفرۆشانی سەقز مانیان گرت

18:09 - 8 سەرماوەز 2720

مریشکفرۆشانی شاری سەقز بەهۆی گرانبوونی مریشک و زەرەرمەندبوونیان بەهۆی جیاوازیی نرخی کاتی کڕین و نرخی فرۆشتن لە بازاڕدا دەستیان داوەتە مانگرتن.

لە پاش گرانبوونی نرخی مریشک لە سەقز و داواکاریی ئیدارەی تەعزیرات لەمەڕ فرۆشتنی مریشک بە نرخی پەسندکراوی ئەوان کە لە ڕاستیدا نرخەکە جیاوازە لەو نرخەی کە مریشکفرۆشەکان دەیکڕن، هەنووکە لەم شارەدا مریشک دەست ناکەوێت.

بە وتەی یەکێک لەو مریشکفرۆشانە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەهۆی ئەم بڕیارەی ئیدارەی تەعزیرات، مریشکفرۆشان ناچار بوون زۆر خوارتر لەو نرخەی کە مریشکیان کڕیوە بیفرۆشنەوە.

ئەم جیاوازیی نرخە بووەتە هۆی زەرەرمەندیی مریشکفرۆشان، بۆیە لە ئێستادا ئەم سینفە لە سەقز مانیان گرتووە و ئامادە نین دووکانەکانیان لەو بارودۆخەدا بکەنەوە.

پاش مانگرتنی مریشکفرۆشان، نوێنەری ئیدارەکانی تەعزیرات، فەرمانداری، مریشکفرۆشانی کۆ و وردەفرۆش و ئەسناف لە بنکەی فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوەیان گرت، بەڵام بە ئاکام نەگەیشتن.