کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مزگەوتی مێژوویی "هەسن کێف" لە کوردستانی باکوور تێک درا

11:23 - 14 خەزەڵوەر 2721

مزگەوتی مێژوویی "هەسن کێف" لەگەڵ هەڵکشانی ئاستی ئەو بەنداوەی کە تورکیە لەسەر ڕووباری دیجلە دروستی کردووە بە لۆدێر و بۆڵدزێر تێک درا.

شاری مێژوویی ١٢ هەزار ساڵەی "هەسن کێف" لە پارێزگای "باتمان" هەڵکەوتووە. لە داوی گڵدانەوەی ئاوی بەنداوی "ئیلیسو" ئەو مزگەوتە بەرەبەر کەوتە ژێر ئاو.

زیاتر لە ٣٠٠ ئاسەواری مێژوویی و ٢٠٠ ئەشکەوتی قسڵی کە سازکراوی دەستی مرۆڤن ئێستاشی لەگەڵ دابێت خەڵک تێیاندا دەژین ئێستا بەرەبەرە بە هەڵکشانی ئاوەکە دەکەوێتە ژێر ئاو و نوقم دەبن.

ئاسەواری مێژوویی ئەو شارە لە بژاردن نایەن. ئەو مزگەوتە مێژووییە لە کوردستانی باکوور هەڵکەوتووە.

بەنداوی "ئێلیسو" یەکێک لە گەورەترین بەنداوەکانە کە تورکیە دروستی کردووە کە بەردەوام ناڕەزایەتی عێراق و ڕێژیمی ئێرانی لێ کەوتووەتەوە.

 ئەو بەنداوە پێشی بە ٥٠ لەسەدی بەربوونەوەی ئاو بۆ ڕووباری دیجلە گرتووە و لە ئاکامدا کاریگەریی لەسەر پارێزگای "ئەحواز" دادەنێت.

هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ عێراق و ڕێژیمی ئێران نەیانتوانی پێش بە سازکردنی ئەو بەنداوە بگرن و لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاویدا ئاوەکەی لەلایەن تورکیەوە گیرایەوە.