کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"مستەفا سەلیمی" لەلایەن ڕێژیمی پەت و سێداره، ئێعدام کرا

11:24 - 23 خاکەلێوه 2720

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی خاکەلێوە، حوکمی ئێعدامی "مستەفا سەلیمی"، زیندانیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی سەقز لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ ژووری تاکەکەسیی گوازرابووە.

ئەو زیندانییە پاش ناڕەزایەتیی زیندانییان لە زیندانی سەقز، توانی لە زیندان هەڵبێت. 

بە وتەی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مافی مرۆیی کورد، ناوبراو پاش هەڵاتن لە زیندانی سەقز، له‌ سنووری بانه‌  ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و دواتر حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی ئیجرا ده‌كرێ.

مستەفا سەلیمی لە دایکبووی ٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٤٦ی هەتاویە، ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوەی ساڵی ٨٢ ده‌سبه‌سه‌ر كرا و بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ  و به‌ تۆمه‌تی  " دزیی چه‌كدارانه‌ و موحاربە" لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز، بە سەرۆکایەتی "گودینی" حوكمی ئێعدامی به‌دژ ده‌ركرابوو.

حوکمی ئەو زیندانییە لە لقی ٣١ی دیوانی باڵای ڕێژیم پشتڕاست و ئەو زیندانییە لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا، چەندین جار ناڕەزایەتی سەبارەت بە نادادپەروەرانەبوونی حوکمەکەی دەربڕیبوو و دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.