کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئورشەلیم ئانلاین باسی لەوە کردووە کە ئێمە پۆتانسیێلی ڕاپەڕین لە دژی ڕێژیم، لە هەموو ئێران‌دا و بە‌تایبەتی لە کوردستاندا دەبینین، بەڵام ئەو پۆتانسیێلە پێویستی بە بەهێزکردن و یارمەتیدان هەیە. کوردەکان ئەگەر پشتیوانی بکرێن، دەتوانن ببنە ناوەندی بە‌توانای ئەو راپەڕینە یان ئەو بەهارە بۆ هەموو ئێران.
دەقی وتووێژەکە:
له وتووێژێكی تایبه‌تی ئورشەلیم ئانلاین، لەگەڵ بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ناوبراو باسی ئه‌و زوڵم و زۆره دەکات كه كورده‌كانی ئێران چێشتوویانه و ئاماژە به‌و هه‌موو سته‌مه که‌ڵه‌که بووه ده‌کات، که وای له کورده‌کانی کوردستانی ئێران کردووه، له دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران شۆڕشێکی ئازادیخوازانه ده‌ست پێ‌بکه‌ن. شۆڕشێک بۆ ڕووخاندنی و دامه‌زراندنی سیستمێکی دێموکراتی فێدڕاڵی، که ڕێز له مافی گشت نه‌ته‌وه‌کان و مافی مرۆڤ بگرێ.
له وتووێژێكی تایبه‌تی‌دا، له‌گه‌ڵ ئورشەلیم ئانلاین، بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دەڵێت: لە سەرەتای هاتنە‌سەرکاری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئێران‌دا، کوردەکانی ئەو وڵاتە لەو باوەڕەدا بوون کە؛ ئەو ڕێژیمە مافە سیاسییەکانی خەڵکی ئێران دابین ناکات، بۆیه لە ڕێفراندۆمی دیاریکردنی چەشنی ڕێژیم‌دا به‌شدارییان نه‌کرد. دواتر کورده‌کان داوای وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتیان کرد، بۆ ئەوەی به شێوه‌ی ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد بکرێت، و ڕێژیم ئۆتۆنۆمی بۆ میلله‌تی کورد قبووڵ بکات. بەڵام به پێچه‌وانه‌وه، ڕێژیم نه‌ته‌نیا داواکارییه‌کانی گه‌لی کوردی په‌سه‌ند نه‌کرد، به‌ڵکوو شه‌ڕێکی نه‌خوازراوی به‌سه‌ر گه‌لی کورددا سه‌پاند. ئۆپۆزیسیونی کورد، به‌تایبه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ده‌ستیان دایه شۆڕش بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی گەلی کورد. سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی باڵانسی هێز له نێوان هێزه ئازادیخوازه‌کانی گەلی کورد و ڕێژیمی ئێران، و ئه‌و هه‌موو پاڵه‌په‌ستۆیه که له‌سه‌ریان بووه و هه‌یه، گەلی کورد و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی ئه‌و گه‌له له خه‌بات له‌دژی ئه‌و ڕێژیمه به‌رده‌وامن و کۆڵ‌یان نه‌داوه و کۆڵ ناده‌ن.
ڕێژیمی ئێران شۆڕشی مێژوو خوڵقێنی گەلی کورد و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته شوومه‌که‌ی، به مه‌ترسی ده‌زانێ، و میلله‌تی کورد و ئازادیخوازانی ئه‌و گه‌له به دوژمنی سه‌ره‌کیی خۆی ده‌زانێت، و منداڵانی میلله‌تی کوردی له نێعمه‌تی خوێندن به زمانی دایکیی خۆیان بێبه‌ش کردووه. به‌م جۆره، سیاسه‌تی ئاپارتایدی به‌سه‌ر گەلی کورددا سه‌پاندووه. هه‌روه‌ها سته‌مێکی مه‌زهه‌بیی زاڵمانه‌شی به‌سه‌ر باوه‌ڕمه‌ندانی مه‌زهه‌بیی کورددا سه‌پاندووه. بۆ نموونه سوننی مه‌زهه‌به‌کان که ڕێژه‌یان له تاران ده‌گاته چه‌ند میلیون کەس، مافی ئه‌وه‌یان نیه که مزگەوتی خۆیان هه‌بێ و له‌هه‌ر چوار پارێزگاکه‌ی کوردستان، یارمه‌تیی مادی نادرێت به مزگەوته‌کان.
ڕێژه‌ی بێ‌کاری له کوردستان، به به‌راورد لەگەڵ شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران، زیاتره. چالاکیی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و داخوازه‌کانیان، به نایاسایی ده‌ژمێردرێ و چالاکوانانی سیاسیی کورد، ده‌به‌ستنه‌وه به ئیسراییل و ئه‌مریکا، و به‌م دوایانه‌ش عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌وە. چالاکوانی سیاسیی کورد زیندانی هه‌تاهه‌تای بۆ دەبڕدرێتەوە و به‌شێکیشیان له‌سێداره ده‌درێن، ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی که له‌سه‌ر گەلی کورد هه‌یه، وای له کورده‌کان کردووه که له به‌رانبه‌ر ڕێژیم‌دا ڕاو‌ستن و ده‌ست بده‌نه شۆڕش.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت: ئه‌و هێز و توانایه له گەلی کورد و شۆڕشگێڕانی‌دا ده‌بینێ، که به‌هاری کوردی مسۆگه‌ر بکه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت؛ ئێمه له‌و باوه‌ڕەداین که پرسی کورد به‌گشتی له ئێستادا، پرسێکی گرینگی سیاسییه له ناوچه‌که‌دا. ئه‌وان مافه‌کانی خۆیان ده‌ناسن و خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن، کورد هێزێکی شوێندانەرە لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست، کوردی ئێرانیش وەکوو بەشێک لەو نەتەوەیە، داهاتووی باشتری لە‌پێشە، بە‌تایبەت کە کۆماری ئیسلامی، وەکوو سیستمێکی نامۆ لە دەسەڵاتداری لە ئێران، بە‌هۆی ناتەباییە نێوخۆییەکانی، گەندەڵ بوونی سەرتاپای ڕێژیمەکە، پەرەگرتنی ڕۆژبەڕۆژی زیاتری بێزاریی خەڵک و، قەیران خولقاندن و ئاژاوەگێڕی لە‌ناوچە، ناتوانێ بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات. ئێمە پێمان وایە کە هەموو وڵاتانی دێموکرات و ئازادیخواز، پێویستە یارمەتیی کوردەکانی ئێران بدەن لە‌خەبات دژی ڕێژیم، چوونکە ئەو خەباتە لە ڕاستای بەهێز کردنی بەرەی دێموکرات لە ناوچە و بە‌دژی کۆنەپەرەستترین ڕێژیمی سەردەمە کە دژایەتی دێموکراسی و مافی مرۆڤ لە‌هەموو جیهاندا دەکات، یارمەتیی زۆربەی گرووپە تیرۆریستییەکان دەدا، دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتان دەکا. لاواز بوون یان نەمانی ئەو ڕێژیمە، ئاشتی و سەقامگیری لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست بەهێز دەکا.
هجری هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێمە وەکوو کورد، بەگشتی هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ هیچ دەوڵەتێک نییە بە ئیسرائیلیشەوە، بێجگە لە حکوومەتی ئەو وڵاتانەی مافی کورد پێشێل دەکەن، لەو باوەڕەدام کە‌زۆربەی خەڵکی ئێرانیش هەر وا بیر دەکەنەوە. ئێمەی کورد بەرنامەی جیابوونەوە لە ئێرانمان نیە، بەڵکوو خەباتی ئێمە بۆ دامەزراندنی ئێرانێکی دێموکراتیکی فیدڕاڵە، کە لەودا، کورد و باقی نەتەوەکان، بە‌شێوەی ئۆتۆنۆمی حکوومەتی خۆجێیان هەبێ، و لە بەڕێوەبردنی ئێرانیشدا، بە‌گوێرەی یاسایەکی دێموکراتیک بەشدار بن. هیجری هه‌روه‌ها ده‌ڵێ كه؛ كورده‌كانی ئێران، بێزان له ئیداره کردنی سیاسەتی ئامریکا لە‌سەردەمی سەرۆکایەتیی ئوبامادا، و زۆرتر بە هەوڵدان بۆ سازان لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بووە، بە‌تایبەت واژۆی گرووپی ١+٥، سەبارەت بە لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، بە‌سەرۆکایەتی ئامریکا، دەستی ئەو ڕێژیمەی ئاواڵەتر کرد بۆ سەرکوتی ئازادیخوازانی ئێرانی، بە‌کورد و باقی نەتەوەکانەوە. هەروەها لە یارمەتیدانی زیاتری ڕێژیم بە گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچە و لە‌ئاکامدا وێرانیی و کۆشتاری زیاتر لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و زۆر شوێنی دیکەی دنیا.
مستەفا هیجری دەڵێت: ئێمە پۆتانسیێلی ڕاپەڕین لە‌دژی ڕێژیم، لە هەموو ئێران‌دا و بە‌تایبەتی لە کوردستاندا دەبینین، بەڵام ئەو پۆتانسیێلە پێویستی بە بەهێزکردن و یارمەتیدان هەیە. کوردەکان ئەگەر پشتیوانی بکرێن، دەتوانن ببنە ناوەندی بە‌توانای ئەو راپەڕینە یان ئەو بەهارە بۆ هەموو ئێران. حیزبی دێموکرات زیاتر له ٧٠ کیلۆمیتر له نێوان باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کۆنتڕۆل کردووه، و دامه‌زرێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵه، و لە لایەن زیاتر له ٥٠ له سه‌دی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانه‌وه، پشتیوانی لێ ده‌کرێت. حەشیمەتی گەلی کورد له ئێران ١٠ میلیۆنه. حیزبی دێموکرات بۆ ماوه‌ی زیاتر لە ٧٠ ساڵ، ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشی گەلی کوردی کردووه و ده‌یکات. جووڵانه‌وه‌ی کورد گه‌یشتۆته قۆناغێکی تازه و ئێمه له گشت بواره‌کانی، کولتووری، مه‌ده‌نی و نیزامی‌دا، بۆ وه‌دست هێنانی سیستمێکی دێموکراتیی فیدڕاڵی له کوردستانی ئێران چالاکین.