کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧ ملیۆن دۆلار پارەی بلوکەکراوی ئێران بە قوربانییانی تێرۆریزم دەدرێت

12:04 - 17 بەفرانبار 2720

وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا لە بڕیارێکدا بڕی ٧ ملیۆن دۆلار پارەی لە شوێنی ڕاگیرانی پارەکانی ئێران کە بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکان و حەواڵەی کڵاوبەرداری دەستی بەسەردا گیرابوو، بە قوربانییانی تێرۆریزمی دەدات.

"دەیڤید برێنز" جێگری دادستانی گشتیی ئامریکا ڕایگەیاندووە، ئەو پارەیە بۆ خراپکارییەکانی ئێران تەرخان کراوە و باس لەوەش کراوە کە ئێران یەکێک لە وڵاتانی پشتیوانی تێرۆریزمە.

ڕێژیمی ئێران یەکێک لە وڵاتانی پشتیوانی تێرۆریزمە و هەتا ئێستا ڕێژیمی ئێران لە چەندین دادگای جیهاندا بە تۆمەتی پشتیوانی لە تێرۆریزم مەحکووم کراوە.